Ahmad Jola Instagram – فیلمی سینەمایی خۆشەویستی لەسەردەمی کۆڕۆنا دەست بەکارەکانی دەکات
فیلمی سینەمایی ‘خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا’ کە لە ژانری ئارت کۆمیکە و لە بەرهەمهێنانی سۆران عوسمان و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ
و کۆمپانیا جیهانییەکان و لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوف لە نواندنی هونەرمەندان ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا
و چەندین ئەکتەری بەناوبانگی تر کە لە داهاتوودا بینەران پێیان ئاشان دەبن، دەست بە کارەکانی دەکات.
فیلمەکە لە هەولێر و بەغدا کاری وێنەگرتنیان بۆ دەکرێت و ماوەی فیلمەکە ٩٠ خولەکە
هەروەها پلاتفۆرمەکانی وەکو نيتفلێکس، ئەپڵ تیڤی پڵەس و ئێچ بی ئۆ بۆ ئەم پڕۆژەیە لە هەماهەنگیدا دەبن.
@7amajola | Posted on 10/Aug/2022 00:07:42