بە ناوی خۆم و خانەودە و بنەماڵەی باوکی ئازیزی کۆچکردومان {عەتوف بابا حاجی تەوێڵەیی}وە سوپاسی سەرجەم ھاوڵاتیانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەریمی کوردستان ودەرەوەی وڵات و کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینیی و ھونەرمەندانی ھەرچوار پارچەی کوردستان و بەرپرسانی حکومی دەکەین کە ، لەڕۆژانی پرسەکەماندا بەژداربون ھەروەھا،سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بە نامە یان پەیوەندی کردن ھاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی،سوپاس و ڕێزی بێپایانمان بۆ ھەموو لایەک، ھاوخەمیتان سەبوری بوو بۆ ئێمەو خانەوادەکەمان ، ھەمیشە سەلامەت و بەختەوەر بن ، دووبارە سوپاس و ڕێزی بێپایانمان قبوڵ بکەن شوان عەتوف لەبری بنەماڵە
کوردی | En شوان عەتوف لە ڕۆڵێکی تەواو جیاواز و ناوازە بەشدارە لە فیلمی سینەمایی بێ نیشتمان، باس لە پەیام و چیرۆکی فیلمەکە دەکات. فیلمی سینەمایی بێ نیشتمان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت. The Kurdistan Superstar Shwan Attoof with his unique and extraordinary role is participating in the Movie “Landless”, talks about the story and idea of the movie. Landless will be screening on the First day of Eid Ramadan in All Kurdistan Cinemas. @landlessmovie
کوردی | En شوان عەتووف، ئەکتەری بە ئەزموونی کورد، لە ڕۆڵێکی تەواو سەرسامکەردا وەک کارەکتەری (جەمال) بەشدارە لە فیلمی سینەمایی “ئەزموون” نمایشکردنی فیلمی سینەمایی ئەزموون لە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانەوە دەستپێدەکات Shwan Attoof, the talented Kurdish actor, portraits an extraordinary role as the character (Jamal) in The Exam. The Exam will be screening in all Kurdistan Cinemas on the First day of Eid Ramadan. #TheExamMovie
کوردی / English شوان عەتوف لە بێ نیشتیمان شوان عەتوف لە ڕۆڵێکی جیاواز کە بەدوای کوڕە ونبوەکەیدا دەگەڕێت و نیشتیمان بەجێدەهێڵێت لە ڕێگەدا توشی … بێ نیشتیمان بەرواری 2/7/2022 و ڕۆژانی دواتر لە سینەماکانی” کوردستان و عێراق ” نمایشی خۆی دەستپێدەکات… Shwan Attoof in the film landless .. Shawan Atoof in a surprisingly different role as he leaves his homeland to find his lost son, that is in the middle of the road …. The film “landless” will be shown in Kurdish and iraq cinemas on the second of July and in the following days @hani_mojtahedy @shwan.attoof @c.sahinyalcin @touraj_aslani @Raz Halkawt @naar1n @rowalnavgundi @hoomantahmasbi @rekesh_shahbaz @aghil_taghizadeh @fermesk_muhammad @bulentkeser foroughkangarlo @hemaseh.parsa @hamidnajafirad @hemaseh_parsa @elaheh_nobakht @mehmud_berazii @saraeskandari70 @baroj_akrayi@hasansharafodin @rezatariverdi@aghiltaghizadeh@saeedhashemi@[email protected]@amirhosseinsadeghi@[email protected] @hashemi.saeed52 @a.goodarzi79 @taha-namo @BarziHsaenHalabja @SheneHaidar @warzermansur @SozaHamid @KhalatNawzad @WarzerMhamad @zhwanwrya @HawramanIbrahim @Shwshamedeia @Sarbast mirza @lanasdeq @AsoRGharib @ZrianHakim @zenokaywan @GoranJamal #Landless #بێنیشتیمان #فیلم #film #movie #cinema #kurdsat #tourajaslani #shwanattoof #hanimojtahedy #JahitShahinYalcin #film #movie #بێنیشتیمان #فیلمی #فیلمیکوردی #هونەری
ھاورێیان ودۆستانی ئەزیزو خۆشەویست،دەمەوێت سوپاس و رێزی بێ پایانی خۆمتان پێ بگەیەنم،بۆ ھەموو ئەو نامە پر خۆشەویستی و ھاندانە بەردەوامەتان. سوپاس ئێوە نەبن ئێمە ناتوانین بەردوام بین چاوی یەک بەیەکتان ماچ ئەکەم
كۆتایی گەشتێكی سەخت و بای بای قۆناغێك لە كورتە فیلمی (ماڵ و كلیل) وە بۆ فیلمی ( بێ نیشتیمان ) هیچ شتێك بۆ فیلمساز وەك ئەزموون نیە , ئەزموون و پراكتیك هەموو شتێك روون دەكاتەوە , ساڵی 2014 ترس و فۆرم پێكەوە كورتە فیلمی (ماڵ وكلیل ) ی بەرهەم هێنام پرسیاری ئەوەی بۆ فیلمەكانمان خاڵین لە (چەمك) , برۆ بۆ كورتە فیلمی (باخەكەی باوكم ) و قوڵ بوونەوە لە رۆحی ئێكسپێرمێنتاڵ و ئینجا كورتە فیلمی (فرمێسك ودڵ) كە فرێمدایە تەنەكەی خۆڵ , هەتا كورتە فیلمی (دەلاك و دونیا) و دۆزینەوەی رەگی كارەكتەر لە هەناوی كۆمەڵگەداو پەرینەوە بۆ شانۆ لە (تەپڵ و بەرد) كە ئیدی لێرەوە كارەكتەر لای من شوناسی وەرگرت و لە داهاتوودا درێژەی دەبێت (پەیكەری دڵ بەرهەم هات و هەمووتان ئەزانن چیە). دەگەینە 2019 وبەشداریەكانم وەك ئەكتەرلە فیلمی (سفر نۆ) و تێست كردنی ئاكشن و مقۆ مقۆ كانی و بەدوایا فیلمی (ئەزموون ) كە هەوڵێكی گرنگی بەرزكردنەوەی چاوی بینەری خۆمانە بۆ فیلمی خۆمان بە دوایا فیلمی (بێ نیشتیمان) كە كار لەسەر خستنە قسەی كارەكتەری كارەكتەری كورد دەكات و هەوڵدانە بۆ رزگاربوون لە دۆخی قوربانی ورزگار بوون لە پرۆدێكشنە گەندەڵەكان و پراكتیك كردنی راستەقینەی بیری سەربەخۆ لە فیلم دا , بەرنامەی كورد ئەكتەر بۆ برەو دان بە دنیای نواندن و فەرامۆش كردنی خیش كردن و كۆمەك نەكردنی لە زۆرینەی بەناو هونەرمەندی گەورەو هەتا دوایی, حەوت هەشت ساڵ كە تێدا لەزەت و دارزین و هیلاكی و پێكەنین و ماناو جوانی و هەست و ئیرەیی و ماسك و بارۆكەو لێدان و سەركەوتن و شكان تا ئیستەش تێكەڵ بووە لەم ناوەندە زۆر هەژارەی ناوی سینماو سینەما كارەكانیەتی , لەگەڵ سەرجەم سینەماكاروو هاوریێانی ئەم رێگەیە , بەرێم كرد بە سەختی. هەنگاوی گرنگ بەدەست هات , سینەما خەریكە دەبێت بە بزنس , ژانرای جیا لە فیلم دروست بوو , ئیدی فیلمی كوردی بێ بینەر نیە , ئەكادیمیایی سینما قوتابی پێدەگەێنێت , كۆمپانیاكانی ریكلام ئەزموون دەبەخشن , بەشەكانی سینمای حكومەت با كەمیش بێت ؟ كورتە فیلم بەرهەم دەهێنن , سینەما سالم پرۆژەی رەخنەی فیلم ساز دەدات , فیستیفاڵی سینەمایی سلێمانی با هێشتا زۆری مابێ ؟ بەڵام ئەزممون دەكات , دەیان گەنجی بەتوانا درووست بوون لە هەموو بوارەكانی فیلم و بەرهەم هێنان , فیستیفاڵی دهۆك بەردەوام گەشە دەكات ( ئەگەر چی گەندەڵیش گەرای ترسناكی خۆی هەیە سوپایەكی بیر تیژی دەوێت دانە دانە ئەو گەرا یانە قەڵاچۆبكات كە بازرگانی بە داهاتووی فیلمسازە خەوبینەوەكانەوە دەكەن) درێژەی ئەم نوسینە لە فەیسبوکی shwan attoof بخوێنەوە
کوردی / English فیلم / بێ نیشتیمان ژانری فیلم / دراما، تاوان، هەست بزوێن چیرۆک / لە چیرۆکێکی ڕاستەقینەوە فیلمی سینەمایی “بێ نیشتیمان” سێیەمین کاری سینەماکار ” توورەج ئەسڵانی”ـە کە تێیدا ئەکتەران { هانی موجتەهیدی، جاهیت شاهین یاڵچین، شوان عەتووف } رۆڵی تێدا دەگێڕن. کورتەی فیلم / بەهۆی ناهەمواری جەنگ و سەختی ژیانیان دوو هاوژین پێکەوە دەیانەوێت کوردستان بەجێبهێڵن، لەڕێگەدا کۆمەڵک خەڵکی کە کۆچ دەکەن یەکدەگرن و پێکەوە بەڕێدەکەون، بەڵام بەهۆی… { بێ نیشتیمان } ە بەخۆشحاڵیەوە دەزگای میدیایی ” کوردسات ” سپۆنسەری میدیای فیلمی { بێ نیشتیمان } ە بەم زووانە لە سینەماکانی کوردستان و جیهان نمایش دەکرێت Film / Landless Genre of film / drama, crime, thriller Story / From a true story “Landless” is the third film of Turaj Aslani, with starring actors: Hani Mojtahidi, Jahit Shahin Yalcin and Shuan Atoof. Summary / because of the war and the difficulties of their lives two spouses want to leave Kurdistan, On the way they meet a group of people who are migrating and they start the journey together, But… This is the main poster of the movie ( Landless ). Fortunately, Kurdsat Channel is the media sponsor of the film It will be released soon at cinemas in Kurdistan and around the world #Landless #بێنیشتیمان #فیلم #film #movie #cinema #kurdsat #tourajaslani #shwanattoof #hanimojtahedy #JahitShahinYalcin #film #movie #بێنیشتیمان #فیلمی #فیلمیکوردی #هونەری #کوردستان #کورد