Shwan Attoof Instagram – كۆتایی گەشتێكی سەخت و بای بای قۆناغێك
لە كورتە فیلمی (ماڵ و كلیل) وە بۆ فیلمی ( بێ نیشتیمان )
هیچ شتێك بۆ فیلمساز وەك ئەزموون نیە , ئەزموون و پراكتیك هەموو شتێك روون دەكاتەوە , ساڵی 2014 ترس و فۆرم پێكەوە كورتە فیلمی (ماڵ وكلیل ) ی بەرهەم هێنام پرسیاری ئەوەی بۆ فیلمەكانمان خاڵین لە (چەمك) , برۆ بۆ كورتە فیلمی (باخەكەی باوكم ) و قوڵ بوونەوە لە رۆحی ئێكسپێرمێنتاڵ و ئینجا كورتە فیلمی (فرمێسك ودڵ) كە فرێمدایە تەنەكەی خۆڵ , هەتا كورتە فیلمی (دەلاك و دونیا) و دۆزینەوەی رەگی كارەكتەر لە هەناوی كۆمەڵگەداو پەرینەوە بۆ شانۆ لە (تەپڵ و بەرد) كە ئیدی لێرەوە كارەكتەر لای من شوناسی وەرگرت و لە داهاتوودا درێژەی دەبێت (پەیكەری دڵ بەرهەم هات و هەمووتان ئەزانن چیە).
دەگەینە 2019 وبەشداریەكانم وەك ئەكتەرلە فیلمی (سفر نۆ) و تێست كردنی ئاكشن و مقۆ مقۆ كانی و بەدوایا فیلمی (ئەزموون ) كە هەوڵێكی گرنگی بەرزكردنەوەی چاوی بینەری خۆمانە بۆ فیلمی خۆمان بە دوایا فیلمی (بێ نیشتیمان) كە كار لەسەر خستنە قسەی كارەكتەری كارەكتەری كورد دەكات و هەوڵدانە بۆ رزگاربوون لە دۆخی قوربانی ورزگار بوون لە پرۆدێكشنە گەندەڵەكان و پراكتیك كردنی راستەقینەی بیری سەربەخۆ لە فیلم دا , بەرنامەی كورد ئەكتەر بۆ برەو دان بە دنیای نواندن و فەرامۆش كردنی خیش كردن و كۆمەك نەكردنی لە زۆرینەی بەناو هونەرمەندی گەورەو هەتا دوایی, حەوت هەشت ساڵ كە تێدا لەزەت و دارزین و هیلاكی و پێكەنین و ماناو جوانی و هەست و ئیرەیی و ماسك و بارۆكەو لێدان و سەركەوتن و شكان تا ئیستەش تێكەڵ بووە لەم ناوەندە زۆر هەژارەی ناوی سینماو سینەما كارەكانیەتی , لەگەڵ سەرجەم سینەماكاروو هاوریێانی ئەم رێگەیە , بەرێم كرد بە سەختی.
هەنگاوی گرنگ بەدەست هات , سینەما خەریكە دەبێت بە بزنس , ژانرای جیا لە فیلم دروست بوو , ئیدی فیلمی كوردی بێ بینەر نیە , ئەكادیمیایی سینما قوتابی پێدەگەێنێت , كۆمپانیاكانی ریكلام ئەزموون دەبەخشن , بەشەكانی سینمای حكومەت با كەمیش بێت ؟ كورتە فیلم بەرهەم دەهێنن , سینەما سالم پرۆژەی رەخنەی فیلم ساز دەدات , فیستیفاڵی سینەمایی سلێمانی با هێشتا زۆری مابێ ؟ بەڵام ئەزممون دەكات , دەیان گەنجی بەتوانا درووست بوون لە هەموو بوارەكانی فیلم و بەرهەم هێنان , فیستیفاڵی دهۆك بەردەوام گەشە دەكات ( ئەگەر چی گەندەڵیش گەرای ترسناكی خۆی هەیە سوپایەكی بیر تیژی دەوێت دانە دانە ئەو گەرا یانە قەڵاچۆبكات كە بازرگانی بە داهاتووی فیلمسازە خەوبینەوەكانەوە دەكەن)
درێژەی ئەم نوسینە
لە فەیسبوکی shwan attoof
بخوێنەوە | Posted on 10/Jul/2022 04:20:38