Shwan Attoof

Shwan Attoof Instagram – كۆرۆنا …ژیان وەك پەتایەكی بەردەوام …مرۆڤ وەك لاشەیەكی پشكنراو
دەبێت بیر لەوەبكەینەوە , ئایا ئەم ژیانە بواری ئەوەی تێداماوە تێدا بژین , پرسیارێك پاش ئۆپەراسیۆنە نەخشە بۆ دارێژراوەكەی لیبرالیزم (كۆرۆنا) دەبێت لەخۆمانی بكەین .
دەبێت ئیدی وەك جەستەیەكی بۆگەنی گومان لێكراوی پشكنراوی شایەن بۆ ڤایرۆسەكان هەمیشە ئامادەی پشكنین بین .
كۆرۆنا وەك ڤایرۆسێكی گەشە پێكراو و ناو لێنراو كە بەرهەمی كەپتاڵیزم وشكستی لیبرالیزمە , حەقیقەتی جیا جیای بۆ هێناین لەگەڵ خۆی لەپەنا (جەنگەكان و خاوەنداریەتی و بەكار بەری ) شوناسێكی تازەی بەخشی كە ئەویش ژیانە وەك پەتا و جەستەی ئینسانە وەك جێگای ڤایرۆسەكان و كەسایەتیش وەك پشكنراوێكی داگیر كراو,
حەقیقەتەتازەكان بەئاراستەی مێژوودا دەربارەی پەتاكان پێمان دەڵێن سەردەمی لاوازی شی كردنەوەی زانستی پزیشكی بەرامبەر پەتاكان , سەردەمی بێ‌ دەستەڵاتی مرۆڤ و پزیشكەكانە تا دواتر لە ناوەراستی سەدەی بیست و لەگەڵ هاتنی پەتای تاعون ژمارەی مردوان دەبێتە عەیبەو مێدیای چەواشەكار لاشەكان دەشارێتەوە (ئەلبێرت كامۆ) لەم بارەیەوە شایەتە ,مانای سەركەوتن ئەوسا شاردنەوەی لاشە مردووەكان بوو لەكاتی پەتاكاندا , مانی ژیاندۆستی دانانی چەناڵی ئاسمانی و ئاشكراكردنی رۆژانەی مردوانە وەك سەركەوتنی هیومانیەتی و ترسی رێكخراوەكانی تەندروستی لە گەشەی پەتا , لەهەموو دۆخەكاندا كۆنسێپتی گێل كردن و كۆنترۆڵ ,لێدان بوە لە هیومانیەتی .
سەرەتای دووهەزارەكان (سارس) وەك ڤایرۆسێك دەركەوتوو ئازاد كرا , بەڵام بۆ ؟ بۆ رێگەدرا ئەو گەشە جینی یە بەردەوام بێت , بۆ لیبرالیزم رێگەی دا بەشێكی تێزەكەی (ساموێل هینگلتون ) لەململانێ‌ ی شارستانیەتەكان وەك پراكتیك ببینین لە نێوان خۆر ئاواو چاینادا ؟
بۆ هەموو پێكەوەو بەخێرایی ئۆكسجین لەسنگمانا كەم بوەوەو دەرگاو پەنجەرەمان بەسەر خۆماندا داخست و ماسك بوە رووی راستەقینەی هەموومان ؟
لەراستی دا دووبارە شكستێكی تری لیبرالیزم بوو بەرامبەر كۆنسێپتی هیومانیتی , سەركەوتنی قازانجی كەپتاڵیزم بەرامبەر بە كۆنسێپتی بەها , كە ئەو رێگەیەمان پێ‌ دەدات بڵیین : دووبارە دەبێت مۆراڵی سیستمەكانی لیبراڵیزم و بازراەكانی كاپتاڵیزم , شەرمەزار بكەین ,شەرمەزاری ئەوەی چەند عاقڵانە ئێمەی ماڵی كرد لە لۆكداونەكانداو چۆن ئاژەڵ و سرووشت ئازاد بوون , وەك بڵێ‌ ی سرووشت و ئاژەڵ و باڵدار و دەریاو ئاسمانەكان حەقی خۆیانمان لێ‌ دەكەنەوە .
درێژەی ئەم نوسینەم لە فەیسبوکی
shwan attoof
بخوێنەوە

شوان عەتوف | Posted on 20/May/2022 21:52:58

Shwan Attoof
Shwan Attoof

Check out the latest gallery of Shwan Attoof