Shwan Attoof

Shwan Attoof Instagram – فیستیفاڵی سینەمایی كان , خولی هەفتاو پێنج , پۆست كۆرۆناو و لەژێر هەوری سیاسەت , نزیك تۆپخانەكانی پوتین دەستی پێكرد
زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین ووتاری هەبوو : پێویستمان بە چارلی چاپلێنێكی تر هەیە بۆ ئەوەی پێمان بڵێت سینەما بێ‌ دەنگ نیە , ئایا دەبێت سینەما لەدەرەوەی هەموو ئەم شتانە بێت , دڵنیاشم دكتاتۆر دەكەوێت .

سەرۆكی لیژنەی داوەرانی ئەمساڵ (نێنسۆنسیتۆ) دەڵێ‌: ئایا لەم بارودۆخەدا دەتوانیین سینەما بەكار نەهێنین , سینەما ئەم چەكە بەسۆزە بۆ جوڵاندنی ویژدانەكان و خۆلادان لە گێلیەتی , ناتوانم وێنای ئەمە بكەم (هەڵبەتە مەبەستی هێرشی روسیایە بۆ سەر ئۆكراین ) .

ژۆرنالیستە هونەریە رووسەكان ئەمساڵ بۆیان نیە رۆماڵ بكەن لە كان .

فیلمی كردنەوە فیلمی دەرهێنەرێكی ئۆپۆزسیۆنی روسیە (كێرن سێری برینیكۆف ) بەنێویی ( ژنی چایكۆفسكی)

پرسیار بۆ بەرێزان : (پیرلسكۆر) سەرۆكی فیستیفاڵی كان و بەرێوەبەری هونەری (تیێری فریمۆ)
بەرێزان ئەگەر ئەمەی روویدا لە فیستیفاڵەكەتان ئەمساڵ جەخت كردنەوەیەكی مرۆڤانەیە بۆ بەرگری لە نەتەوەو گەلە بەش خوراوەكان
ئەی راتان چیە بەبەرچاوتانەوە رۆژانە رژێمەكانی فارس و تورك و عەرەب خاكمان داگیر دەكەن و جێنۆسایدمان ئەكەن
مەگەر شەرڤانان وپێشمەرگەو گەریلا لەبەرگریانین تائیستەش , مەگەر بەبەرچاوتانەوە پشتی سوتاوی مناڵەكەی ئێمەتان نەدی لە سەرێ‌ كانی ,مەگەر كامێراكانی فیستیفاڵەكەتان دیمەنە كانی فیلمە تراجیدیەكانی ئێمەی بۆ نابینرێت
نەڵێن لەشەری داعش دا فیلمێكی ئێوەمان برد لەسەر پێشمەرگە
من باسی فرسەتی بەخشینی ووتار دەدەم وەك و زیلینسكی
كە هەرگیز وەك و دایكێكی كورد سێ‌ كوری شەهید نەبوە لەشەری داعش دا
كە هەرگیز قارەمانتر نین لە كچ و ژنانی كۆبانێ‌
ببورن ئەگەر سینەماكارە كوردەكان مەرد بن لەداهاتودا بە فیلمەكانیان وەڵامتان دەدەنەوە
سوپاس كە هەمموان وەك یەك سەیر ناكەن | Posted on 18/May/2022 18:29:37

Shwan Attoof
Shwan Attoof

Check out the latest gallery of Shwan Attoof