Shwan Attoof

Shwan Attoof Instagram – لە جەژنی رەمەزان فیلمی ‘بێ نیشتمان’ لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت

فیلمی ‘بێ نیشتمان’ لە نووسین و دەرهێنانی تورەج ئەسڵانی دەرهێنەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوای ئەوەی پێشاندانی لە سینەماکانی باشووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشایەوە، بڕیارە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە سینەماکانی باشووری کوردستان پێشانبدرێت.
 
تورەج ئەسڵانی بە رووداوی راگەیاند، بڕیارە لە لە رۆژانی جەژندا فیلمی سینەمایی ‘بێ نیشتمان’ لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک پێشاندرێت.
 
رووداوەکانی ‘بێ نیشتمان’ لە چیرۆکێکی راستەقینە وەرگیراوە، باس لە ژیانی دوو هاوژینی هونەرمەند دەکات کە بەهۆی بارودۆخی خراپی کوردستان، کۆچ دەکەن و دەچنە ئەورووپا. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی نمایشی فیلمەکەیە و بڕیاربوو لە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو لە سینەماکانی باشووری کوردستان پێشانبدرێت، بەڵام رۆژێک بەر لە پێشاندانی، بەهۆی کۆرۆنا، هۆڵە سینەماییەکان داخران.
 
فیلمی ‘بێ نیشتمان’ ناونیشانێکی سەرنجڕاکێشی بۆ هۆگرانی سینەما هەیە، ئەو پرسیارانەی لەبارەی ناوی فیلمەکە بۆ بینەر دروست دەبێت، لەنێو چیرۆکی فیلمەکەدا وەڵامەکانی دەست دەکەون. له‌ رێگه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كۆنسێپتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچەکە له ‌دوای شه‌ڕی داعشه‌وه‌ پێشاندەدرێت. | Posted on 31/Mar/2022 00:05:41

Shwan Attoof

Check out the latest gallery of Shwan Attoof