Delnya Mohammadi

Delnya Mohammadi Instagram – جەستەیەک، رۆحێک ،دڵێک
نە دوبارە دەبێتەوە و نە دوبارە دوبێتەوە
مرۆڤەکان وشەکانت دەبیستن بەڵام لێت تێناگەن
ناچار دەستی چۆلەیەک بگریت و لە لێواری پەنجەرەی ژیانت ھەموو نەوتراوەکانی دڵتی پێ بڵێی
گەر تێش نەگات گرنگ بە بێدەنگی سەیرت ئەکات و ناڵێت وانیە.
ئەمەوێ ژیان بنوسمەوە بەو جۆرەی من ئەمەوێت
ئەزانی من چیم ئەوێت؟؟
ئەمەوێت ژیان لە نوسینی منەوە تیایدا ترسی لە دەستدانی خۆشەویستی نەبێت ئەسڵەن کەسێک نەبێت ئامێزی ترست بۆ بکاتەوە
ئەمەوێت ئەو ژیانەی من ئەینوسم ژنەکان ڕاوی خۆشەویستی یەکتر نەکەن ، گوڵدانی عەشقی ماڵی یەکتر نەشکێنن ، پیاوەکان بە ئاسانی باسی گۆڕینی عەشق نەکەن نەبن بە شاعیر بۆ ھەموو چاوێک
لە ژێر ناوی دینی خوادا ھەوڵی فرە ژنی نەدەن
ژن لە لایان کائینێکی جیاواز و بونەوەرێکی سەیر نەبێت کە تنھا جنسی تێدا بەدی بکرێت
پیاوەکان لە پێناو حەزەکانیان خۆشەویستی دەدۆرێنن ، ئەو خۆشەویستیەی کە تا مردن لە ژێر سێبەریدا دەژین بە دەستی خۆیان دەستی خۆیان دەبڕن ئەو برینەش برینێکە کە قەد سارێژ نابێت
ئەمەوێت کە باران باری کەس چەتر نەکاتەوە بھێڵێت رۆح و دڵی پاک کاتەوە ،
سەروەت سامان مال گەنجی ھەموو بەشێکە لە ژیانێکی کاتی تەواو دەبێت ئەوەی دەمێنێتەوە یادو خۆشەویستی کەسێکە کە لە سوچی دڵتا وەک یادێک بە بێدەنگی ماوەتەوە
ئەو ژیانەی من دەمەوێت گرنگ نیە بڵاو نەبێتەوە گرنگ ئەوەیە لە خۆمدا نوسیومەتەوە🦋
دلنیا محمدے🦋 | Posted on 26/Jun/2022 03:05:02

Delnya Mohammadi
Delnya Mohammadi

Check out the latest gallery of Delnya Mohammadi